بهغدا-اهع
پۆلیسی فیدراڵی،ئەمڕۆ شەممە،دوو تیرۆریستی لەکەرکوک و بەغدا دەستگیرکرد.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)کەوتووە، بڵاویکردەوە"پشت بەستن بەزانیاری هەواڵگیری ولەئۆپراسیۆنێکی جۆریدا،هێزێک لەلیوای نۆیەمی فیرقەی سێهەمی پۆلیسی فیدڕالی بەهاوبەشی لەگەڵ تیمەکانی هەواڵگیری فەوجی یەکەمی سەر بەئاژانسی هەواڵگیری ولێکۆڵینەوەی فیدڕالی توانیان تاوانبارێکی داواکراو بەپێی ماددەی چواری تیرۆر لەناوچەی(حەوایج)لەشارۆچکەی حەویجە لەپارێزگای کەرکوک دەستگیر بکەن".
لەلایەکی ترەوە""هێزێک لە لیوای 6ی فیرقەی 2، پۆلیسی فیدراڵی، لەگەڵ تیمە هەواڵگرییەکانی فەوجی 3 توانیان گومانلێکراوە داواکراوەکە(ج،ع،س) دەستگیر بکەن بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر لەناوچەی(گەڕەکی فوڕات) لەباشوری ڕۆژئاوای بەغدا"،
ئاماژەیشیدا"هەردوو تاوانبارەکە ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کراون بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاسایی ولێکۆڵینەوە پێویستەکانی دژیان".
لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپادا... مێژوویەکی گەشاوە و سەرکەوتنەکان لە داستانە گەورەکاندا