به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تی ناوخۆ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ڕایگه‌یاند زنجیره‌یه‌ك هه‌ڵمه‌تیان له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی وڵات ئه‌نجام داوه و له‌و میانه‌یه‌شدا 10 هه‌زار كه‌س له بازرگان و به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كردووه.
لیوا سه‌عد مه‌عن به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕاگه‌یاندنبه ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)راگه‌یاند:"ھێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە میانی 10 مانگی رابردوودا، زنجیرەیەک ھەڵمەتیان لە ژمارەیەک ناوچەی ئەو وڵاتە ئەنجامداوە.
لیوا سەعد مەعن باسی لەوەشکردووە کە لە میانی ھەڵمەتەکاندا، 10 ھەزار کەس بەتۆمەتی بازرگانییکردن و بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکراون.
راشیگەیاندووە کە ماددە ھۆشبەرەکان لە دەرەوە، بەشێوەی قاچاغ دەھێندرێنە ناو عێراقەوە و گوتی:ھێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان، بەردەوامن لە ھەوڵەکانیان بە ئامانجی بەرگرتن لە ھێنانی ماددە ھۆشبەرەکان بە قاچاغ بۆ ناو وڵات.