ماکرۆن بۆ گفتوگۆكردنى چەند دۆسیەیەک لەگەڵ محەمەد بن سەلمان گەیشتە سعودیە

جیهانی
  • 4-12-2021, 09:49
  • +A -A

    بەدواداچون_اەع

    ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا ئەمڕۆ  شەممە ،لە جەدە چاوی بە شازادە محەمەد بن سەلمان دەکەوێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند کێشەیەک کە دیارترینیان سەقامگیری کەنداو و بارودۆخی لوبنانە.
    ماکرۆن ڕۆژی هەینی گوتی پێویستە گفتوگۆ لەگەڵ سعودیە بکرێت بۆ ئەوەی بتوانێت کار بۆ سەقامگیری ناوچەکە بکات و ماکرۆن بەنیازە بەرگری لەکێشەی لوبنان بکات کە قەیرانی ئابووری بەهۆی قەیرانێکی دیپلۆماسییەوە کە لەمانگی تشرینی یەکەمەوە لەگەڵ ژمارەیەک لەوڵاتانی کەنداو پێش هەموو شتێک سعودیەیە کە داهاتەکانی سڕ کردووە.
    پێشبینی دەکرێت ئەم هەوڵانە سوود لە دەستلەکارکێشانەوەی جۆرج قرداحی وەزیری راگەیاندنی لوبنان وەربگرن کە ڕۆژی هەینی ڕاگەیەنرا کە ماکرۆن پێشوازی لەو هەنگاوە کرد و هیوای خواست کە " هەموو وڵاتانی کەنداو دووبارە پەیوەندی لەگەڵ لوبناندا بکەنەوە"
    ماکرۆن ماوەی ساڵێکە لەهەوڵدایە بۆ یارمەتیدانی لوبنان بۆ دەرچوون لەخراپترین قەیرانی ئابووری و کۆمەلایەتی لەمێژووی خۆیدا.
    سەرچاوە:ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی