بهغدا-اهع
شاندێکی ئەمنی پێشمەرگە ،ئەمڕۆ شەممە ،پلانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان تاوتوێ کرد.
لە راگەیەندراوەکەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند: "شاندێکی پێشمەرگە گەیشتوونەتە بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بۆ گفتوگۆکردن و هەماهەنگی ئەمنی لە ناوچە هاوبەشەکانی ئاسایش بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشە تیرۆریستییەکان،هەروەها دانانی پلانی ئەمنی نوێ بۆ روبەرووبونەوەی هێرشەکانی داعش".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، فەریق ئەوەل ڕوکن عەبدولئەمیر ئەلشەمری، پێشوازی لە شاندە ئەمنیەکە کرد".