بهغدا-اهع
مستەفا كازمى سەرۆک وەزیران ،ئەمڕۆ هەینی،رێنمایی دا بە ئامادەکردنی یاسایەک تاوەکو دۆسیەی چاودێریکردنی خاوەن پێداویستی تایبەت بکرێتە دەستەیەکی سەربەخۆ.
کازمی لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) چاودێری کردووە رایگەیاند:"جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خۆشەویستان و کەسوکارمان دەکەم لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە ڕۆژی جیهانییاندا".
وتیشی" لایەنە پەیوەندیدارەکانم ڕاسپاردووە یاسایەک ئامادە بکەن کە دامەزراندنی دەستەیەکی سەربەخۆی تێدابێت بۆ چاودێریکردن و خزمەتکردنی ئەم توێژە عێراقییە قوربانیدەرە".