نەینەوا – ا ه ع بەشار كیكی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، ئەمرۆ شەممە، ئاشكرایكرد سەرجەم سایلۆكان ئامادەكراون كە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە وێران كرابوون و زۆرینەشیان لە پرۆسەی رزگاركردنی ناوچەكەدا تەقێنرابوونەوە. كیشی لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع) رایگەیاند: كۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە لە پارێزگای نەینەوا سەرجەم سایلۆكانی خستوەتەوە كار و گەنمی نوێی بۆ ناردوون، دوای ئەوەی ئەو سایلۆیانە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە تاڵان كران و دواتر سوتێنران. وتیشی ئەو كۆمپانیایە سایلۆكانی وئلیە و تەل عتبە و تەلەغفەری بەتەواوی خستوەتەوە كار و تەواوی شایستە داراییەكانی جوتیارانی خەرجكردووە كە لە ساڵی 2014 وە بەهۆی داگیركرانی موسڵ لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە راگیرابوو.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات