بهغدا-اهع
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان،ئەمڕۆ هەینی،دووپاتی کردەوە کە هێرشەکانی داعش هەوڵێکی چەواشەکارییە بۆ سەلماندنی بوونی خۆیان، وئاماژەیشی بەوەدا هەماهەنگی نێوان کەرتەکانی سوپای عێراق و پێشمەرگە لە دیالەو کەرکوک و نەینەوا بەردەوامە".
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە، ڕایگەیاند"لە هەوڵێکی چەواشەکاریدا بۆ سەلماندنی بوونی خۆیان،کە تیرۆریستان تەنیا خۆیان دەخەڵەتێنن و بەئاراستەیەکی ترسنۆکانە کەمەودای شکستخواردنی تیرۆرستانی داعش و شوێنکەوتووانی لە ڕووبەڕووی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانمان لە سەرانسەری خاکی نیشتمان بەرجەستە دەکات دوای ئەوە ژمارە وردانەی گورزەکان وبەدواداچوونی هەواڵگیری سەرکەوتووانە بۆ پاشماوە هەلهاتووەکانی".
وتیشی"جارێکی تر پەلاماری گوندی خدر جیجە لەنزیک چیای قەرەچوغیان داوە ولەئاکامی ئەم پەلامارە قێزەوەنە ژمارەیەک هاوڵاتی بێتاوان بوونە قوربانی وژمارەیەکی دیکە لەهێزەکانی پێشمەرگە شەهید وبرینداربوون".
ئاماژەیشی بەوەدا لە کاتێکدا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، سەرەخۆشی لەڕۆڵەی گەلەکەمان دەکات بە شەهیدبوونی ئەم کۆمەڵە دڵسۆزە، لەهەمان کاتدا جەختدەکاتەوە کە هەماهەنگی و هاریکاری گەورە وبەردەوام لە نێوان هێزەکانی سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە لە پارێزگاکانی دیالە و کەرکوک و نەینەوا بەردەوامە،وبە درێژایی ناوچەکانی بایەخدانی ئەمنی هاوبەش،کە ڕەهەندێکی فراوانتری دەبێت لەپێناو تۆڵەی خوێنی شەهیدان و گۆشەگیرکردنی تیرۆرستەکان وراونانیان لەحەشارگەکانیان ونەهێشتنی شوێن پێیان".
سەرۆک وەزیران گەیشتە پارێزگای نەینەوا
پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنج بەكۆتا هات