بهغدا-اهع
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار ،ئەمڕۆ هەینی،رایگەیاند،هەماهەنگی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە پرسێکی گرنگە بۆ لە ناوبردنی تیرۆر.
سەرۆک بەرهەم لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) بینیویەتی رایگەیاند:"پهلامارەکانی داعش بۆ سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە مەخمور پێشهاتی مهترسیدارن، ڕوبەڕوبونەوەیان ئەرکی بەپەلەی ئێستامانە".
ئاماژەی بەوەکرد"پتهوکردنی ههماههنگی پێشمەرگە وسوپای عێراق پێویستە بۆ ریشەکێشکردنی تیرۆریستان ودابینکردنی ئاسایشی ناوچەکە. پرسە وھاوخەمیم بۆ کەسوکاری سەربەرزی شەھیدە قارەمانەکان".