به‌دواداچون-اه‌ع
یه‌كه‌م توێژینه‌وه‌ی فه‌رمی سه‌باره‌ت به ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن له لایه‌ن په‌یمانگای نیشتیمانی ئه‌فریقای باشور بۆ نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان بڵاوكرایه‌وه و باس له سروشتی ڤایرۆسه‌كه ده‌كات، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی "WHO"ش ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ناردنی تیمێكی شاره‌زا بۆ ئه‌فریقای باشور تا یارمه‌تی پزیشكان و توێژه‌ران بده‌ن سه‌باره‌ت به لێكۆڵینه‌وه له‌تایبەمەندییەکانی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن.
په‌یمانگای نیشتیمانی ئه‌فریقای باشور بۆ نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان لە توێژینەوەکەیدا کە ئەمڕۆ هەینی بڵاوکراوەتەوە باسی لەوەکردوە، "ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن توانایه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌یه له گۆڕینی شێوه‌ی پڕۆتینه‌كه‌ی خۆی و به‌رنگاربونه‌وه‌ی به‌رگری جەستە به به‌راورد به ڤایرۆسی كۆرۆنا و هاوتاكانی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن ده‌بێته هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی شه‌پۆلێكی به‌هێزی توشبون، كه ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سستمی به‌رگری جەستەیان به‌هێزه، ناتوانن ده‌ربازیان بێت و سستمی به‌رگری جەستەیان به‌رهه‌ڵستی ڤایرۆسه‌كه ناکات."
لەبارەی کاریگەری ڤاکسین لەسەر ئۆمیکرۆن له توێژینه‌وه‌كه ئەوە خراوەتەڕو، "پرسیاری توێژه‌ران هیشته به‌بێ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه، ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن ده‌توانێت به‌رهه‌ڵستی ته‌واوی ئه‌و ڤاكسینانه بكات كه تاوه‌كو ئێستا به‌رهه‌م هێنراون".