هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و به‌حره‌ین به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون

وەرزش
  • 3-12-2021, 14:54
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لە جامی عەرەب هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى بۆ دووەم یاری لەسەر یەک نەیتوانی بردنەوە بەدەستبهێنێت و بە بێ گۆڵ لەگەڵ بەحرەین یەکسانبوو.
    لە جەولەی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی عەرەب کە یارییەکانی لە قەتەڕ بەڕێوەدەچێت، لە کۆمەڵەی یەکەمدا هەڵبژاردەی عێراق لە یاریگای سومامە رووبەڕووی هەڵبژاردەی بەحرەین بوەوە.
    لە هەردوو تایمی یاریەکەدا ئاستێکی مامناوەندیان پێشکەشکرد و چەند هێرشێکیان کردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن، سەرەنجام یاریەکە بە یەکسانی و بە بێ گۆڵ کۆتاییهات.
    بەم ئەنجامە، عێراق بە کۆکردنەوەی دوو خاڵ لە دووەمی ڕیزبەندی کۆمەڵەکەدایە، بەحرەین یەک خاڵی هەیە و لە پلەی چوارەمدایە.