بهغدا-اهع
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران،ئهمڕۆ ههینى، رایگەیاند، دووپاتدەکەینەوە لە یەکخستنی ریزەکان و بێخەمی پێشان نەدان لە بەرامبەر شانەکانی "چەتە تیرۆریستییەکانی داعشدا".
یەحیا رەسوول، وتەبێژی فهرماندهى گشتى هێزه چهكدارهكان له راگهیهندراوێكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگەیاند:" فهرماندهى گشتى هێزه چهكدارهكان بە بایەخی گەورەوە چاودێریی "هێرشکردنی ترسنۆکانەی چەتەکانی داعشی" بۆ سەر گوندی خدرجیجە کردووە لە نزیک چیای قەرەچووخ، کە تێیدا ژمارەیەک هاوڵاتى و هێزەکانی پێشمەرگە شەهید و برینداربوون".
ئاماژهى بهوهكرد کازمی "پرسەی خۆی بۆ کەسوکاری شەهیدە سەربەرزەکان دەنێرێت، جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەو هێرشە ناڕەوایە بەبێ تۆڵەکردنەوەی دادوەرانە لەو تاوانکارە تیرۆریستانە تێناپەڕێت کە ئەنجامیانداوە".
وتەبێژەکەی کازمی دووپاتیکردووەتەوە، "هێزەکانی پێشمەرگە لەنێو سیستەمی بەرگریی نیشتمانیی عێراقدان و شانبەشانی برایانیان لە هێزە چەکدارەکانی دیکەی عێراق کاردەکەن بۆ دابینکردنی ئاسایشی شار و ناوچە جیاوازەکان".
هەروەها دەڵێ، "چەتە تیرۆریستییەکان، دوای ئەوەی گورزی گەورەیان لە ناوچە جیاوازەکانی وڵاتدا بەرکەوت، بە شێوازی جیاواز هەوڵدەدەن کاری ناڕەوا ئەنجام بدەن، پاش ئەوەی نەیانتوانی رووبەڕووی هێزە ئاسایشییەکانمان ببنەوە".