سه‌یفولئیسلام قه‌زافی بۆ كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی لیبیا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

جیهانی
  • 2-12-2021, 18:39
  • +A -A

    بەدواداچون-اه‌ع   
    دادگای سه‌بهای باشوری لیبیا، دوای په‌سه‌ندكردنی داواكارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ بڕیاری دورخستنه‌وه‌ی له‌ لیستی كاندیده‌كان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ بڕیاریدا، به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌یفولئیسلام موعه‌ممه‌ر قه‌زافی بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی.
    دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سه‌یفولئیسلام به‌تۆمه‌تی بونی پێشینه‌ی تاوان، له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی لبیباوه‌ له‌ كاندیدی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی دورخرایه‌وه‌، سكاڵای تۆماركرد و ئه‌مڕۆش دادگای سه‌بهای باشوری لیبیا بڕیاریدا به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنه‌كان و تۆمه‌ته‌كانی سه‌ری ره‌تكرده‌وه‌.
    پێشتر كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی لیبیا، به‌تۆمه‌تی پێشێلكردنی مه‌رجه‌كانی كاندیدكردن به‌پێی بڕگه‌ی 7 له‌ ماده‌ی (10) ی یاسای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار، كه‌ تێیدا هاتوه‌، "نابێت كاندید پێشتر به‌هیچ تاوانێك سزادرابێت له‌لایه‌ن دادگاوه‌"، سه‌یفولئیسلام قه‌زافی له‌كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی لیبا دورخسته‌وه‌.