به‌غدا-اه‌ع
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ،ئەمڕۆ پێنجشەممە،رایگەیاند هیچ بڕیارێكمان نیه به‌ناونیشانی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی تانه‌لێدان"، دوپاتیشیده‌كاته‌وه، سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستوه‌ردانیان له‌كاروباره‌كانیان نه‌كردوه، به‌ڵكو پاڵپشتی سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراوه‌یی كۆمسیۆنیان كردوه.
كۆمسیۆن له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە بڵاویكرده‌وه، "سورین له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆبونمان، هه‌مو بڕیاره‌كانیشمان له‌چوارچێوه‌ی گفتوگۆ و گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا ده‌بێت له‌نێوان هه‌مو ئه‌ندامه‌كانی كۆمسیۆن كه نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م پێكهێاته‌كانی گه‌لی عێراق ده‌كه‌ن".
راشیگه‌یاند، "كۆمسیۆن لایه‌نگری هیچ لایه‌نێك نیه و كاریگه‌ری هیچ كه‌سایه‌تیه‌كیشی له‌سه‌ر نیه، جا له هه‌ر پۆست و پێگه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تدا بن، رونیشیده‌كه‌ینه‌وه، هیچ بڕیارێكمان نیه به‌ناونیشانی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی تانه‌لێدان، به‌ڵكو ئه‌و ماوه‌یه یاساییه و نه كۆمسیۆن و نه هیچ لایه‌نێكی دیكه، مافی درێژكردنه‌وه‌یان نییه".
باسی له‌وه‌شكرد، "كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان گوێی له‌و لایه‌نانه گرت كه ناڕه‌زایه‌تیان له‌ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن هه‌بو، هه‌روه‌ها گوێبیستی ئه‌و كاندیدانه بو كه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ماوه یاساییه‌دا به‌به‌ڵگه‌وه تانه‌یان پێكه‌شكه‌ش كردبو، ماوه‌كه‌ش سێ رۆژ بو تا تانه‌كانیان بسه‌لمێنن، هه‌ربۆیه ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران، بڕیاریدا به‌كردنه‌وه‌ی بوارێك بۆئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی تانه‌یان هه‌یه له‌و ماوه‌یه‌دا، تاوه‌كو به‌ڵگه‌كانی تانه‌لێدانی خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن كه ده‌چێته چوارچێوه‌ی (پاشكۆی تانه‌كانه‌وه) ئه‌م رێكاره‌ش به‌ته‌واوی له‌چوارچێوه‌ی یاسادا بوه، له‌هیچ هه‌لومه‌رجێكدا درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی تانه‌لێدان نه‌بوه، ژماره‌ی ئه‌و تانانه‌ی كه له‌و سێ رۆژه یاساییه‌شدا تۆماركراون، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌رۆژانی دواتر زیادیان نه‌كردوه كه بریتی بوه له 1436 تانه".
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكراشیكردوه، "دڵنیایی ده‌ده‌ین، هه‌ریه‌ك له فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستوه‌ردانیان له‌كاروباری كۆمسیۆن نه‌كردوه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان له‌وانه بون كه پاڵپشتی سه‌ربه‌خۆیی كۆمسیۆنیان كردوه وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ كه كاره‌كانی خۆی به‌ڕێوه‌ببات به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌یی دور له‌هه‌ر فشار و گوشارێكی لایه‌نه‌كان".
لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپادا... مێژوویەکی گەشاوە و سەرکەوتنەکان لە داستانە گەورەکاندا