بهغدا-اهع
سەرۆکی کوتلەی سەدر حەسەن عەزاری ،ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر لەکاتی چاوپێکەوتنی لەگەڵ هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیدا ئاماژەی بەپێنج خاڵ کردووە
عەزاری لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:-
1_ حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی
2_ موقاوەمە پێشتر و لەمەولاش سەدری دەبێت
3_ گەڕانەوە تەنها بۆ مەرجەعییەتی نەجەف وەك سەرچاوەی هەمووان
4_ ڕەتكردنەوەی سازان و پشك پشكێنە
5_ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و سازش نەكردن لە ئامانجەكان .
وتیشی: "سەید سەدر هەموو خاڵەکانی خستە روو بە گفتوگۆیەکی کراوە کە ئامانج لێی تەنیا بەرژەوەندی عێراقە".