بهغدا-اهع
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار ،ئەمڕۆ پێنجشەممە،جەختیکردەوە لە پێویستی یەکڕیزی و یەکخستنی ھەوڵەکان بە ئاڕاستەی ھێنانەئاراوەی چاکسازی بنەڕەتی و چەسپاندنی حوکمڕانی باش.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە راگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە رەشید عەزاوی، ئەمینداری گشتی حزبی ئیسلامی عێراق.
لەدیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پێشهاتە سیاسییەکانی وڵات و جەختکرایەوە لە پێویستی بەھێزکردنی سەقامگیری وڵات و پاراستنی ئاسایشی ھاووڵاتییان و گرنگی یەکڕیزی و یەکخستنی ھەوڵەکان لەم قۆناغەی ئێستادا، بەمەبەستی هەنگاونان رووەو ھێنانەئاراوەی بەرکەوتە نیشتمانییەکان و داوا رەواکانی خەڵک بە ئاڕاستەی چاکسازی بنەڕەتی و بونیادنانەوە و پشتیوانیکردن لە چەسپاندنی حوکمڕانی باش.