سەرۆک كۆمار جەختی لەسەر پێویستیی هەماهەنگی هەوڵەکان و کاری هاوبەشی نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە

سیاسی
  • 2-12-2021, 13:03
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    بەرهەم ساڵح سەرۆک كۆمار ،ئەمڕۆ پێنجشەممە،جەختی لەسەر پێویستیی هەماهەنگی هەوڵەکان و کاری هاوبەشی نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە راگەیوندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە جەمال زاری، سکرتێری گشتی حزبی پڕۆژەی نیشتمانی عێراقی و لە بارەی دۆخی گشتی وڵات گفتوگۆکرا.
    سەرۆک بەرهەم جەختیکردەوە لە پێویستی یەکخستنی هەوڵەکان و کاری هاوبەش لە نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان لە پێناو پاراستنی یەکڕیزی نیشتمانی و پێکەوەژیان کۆمەڵایەتی، ھەروەھا ئاماژەشیکرد بەگرنگی کارکردن بۆ ھێنانەدی داوا رەواکانی خەڵک بۆ ژیانێکی باشتر.