بهغدا-اهع
نووسینگەی سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح هادی عامرى، ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستپێکردنی کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی موقتەدا سەدری سەرۆکی ڕەوتی سەدر ڕاگەیاند.
لە راگەیەندراوێکی نوسینگەی هاوپەیمانی فەتح کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمڕۆ لە نووسینگەی سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح هادی عامری بە ئامادەبوونی موقتەدا سەدری سەرۆکی ڕەوتی سەدر بەڕێوەچوو".
هەر لەو دیدارەدا نوری مالکی سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا و حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر و عەسائیب ئەهلی حەقی سکرتێری گشتی شێخ قەیس خەزعەلی و سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی فالح فەیاز و عەممار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی .