بهغدا-اهع
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی هومام حەموودی ،ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند کۆبوونەوەکانی ماڵی شیعی بۆ بنیاتنانی دیدێکی یەکگرتوو و هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە هەمووان لەم قۆناغەدا پەرۆشن لەسەر یەکپارچەیی و سەقامگیریی عێراق.
حەموودی لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە، رایگەیاند: "یەکریزی و سەقامگیریی عێراق یەکپارچەیی و سەقامگیریی ماڵی شیعەیە و توانایەتی بۆ بەرەنگارییەکان و ڕاستکردنەوەی رێرەوە"، وتیشی: "گرنگی کۆبوونەوەکانی ماڵی شیعە لە هەموو پێکهاتەکانی و ئەو دیالۆگانەی کە ئەمڕۆ بەنیازە بیبەستێت".
ئاماژەی بەوەکرد"کۆبوونەوەی ماڵی شیعی بۆ دروستکردنی دیدێکی یەکگرتووە کە لە ڕێگەیەوە بەرپرسیارێتی هەڵگرتنی نادادپەروەریی هەیە" و ئەوەشی وت" ئاماژەدان بە ناهاوسەنگی پرۆسەی سیاسی بە شکست و گەندەڵی و ئیستغلالکردنی حزبایەتی دەوڵەت و ڕاستکردنەوەی رێرەوە بۆ هەستانەوەی عێراق و خۆشگوزەرانی گەلەکەی".
حەموودی باسی لەوەکرد" لەم قۆناغەدا هەمووان پەرۆشی یەکهەڵوێستی و سەقامگیریی عێراقن کە ناتوانرێت بەدەست بهێنرێت مەگەر هێزە سیاسییەکانی و بەتایبەتی شیعەکان کە نوێنەرایەتی پێکهاتەی دانیشتوانە گەورەترەکان دەکەن و لە ئاستی ئاواتی هاونیشتمانی، لە ڕاستکردنەوەی هەر ناهاوسەنگییەک و ڕەتکردنەوەی دووبارەکردنەوەی هەڵەکانی ڕابردوو ئۆپۆزسیۆنێکی نەتەوەیی چالاک هەیە".