سەرۆک کۆمار جەختی لەسەر گرنگیی برەودان بە پێکەوەژیانی ئاشتی و ئاسایش و کۆمەڵایەتی نێوان لایەنە جیاوازەکانی عێراق کردەوە

سیاسی
  • 2-12-2021, 12:10
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار ،ئەمڕۆ پێنجشەممە،جەختی لەسەر گرنگیی برەودان بە پێکەوەژیانی ئاشتی و ئاسایش و کۆمەڵایەتی نێوان لایەنە جیاوازەکانی عێراق کردەوە.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆمار لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە سەعد کمبش، سەرۆکی دیوانی وەقفی سونی".
    سەرۆک بەرهەم جەختیکردەوە لە پێویستی بەھێزکردنی ئاشتی و ئاسایش و پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی نێوان سەرجەم پێکھاتەکانی عێراق، ھەروەھا دووپاتیکردەوە لەگرنگی پاراستنی ئاسایشی ھاووڵاتییان و پتەوکردنی سەقامگیری وڵات و سازان و یەکریزی نیشتمانی رووەو ھێنانەدی داوا رەواکانی خەڵک بۆ ژیانێکی باشتر".