بهغدا-اهع
هانی عیقابی وەزیری تەندروستی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەو چینانەی دەستنیشانکرد کە ژەمی سێیەمی ڤاکسین وەردەگرن، هاوکات جەختیشی کردەوە کە قەدەغەی هاتوچۆ بووەتە ڕابردوو.
هانی عیقابی وەزیری تەندروستی لەلێدوانێک بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) ڕایگەیاند"ڕۆژانە ڕێژەی کوتانی ڤاکسین نزیکەی 110 هەزار لە ڕۆژێکدا زیاد دەبێت"،روونیشیکردەوە: "کۆی گشتی کوتراوەکانی ژەمی یەکەم دەگاتە 8 ملیۆن و ژمی دووەمیش نزیکەی 5 ملیۆنە".
ئاماژەیشیدا: "ئەوەی لەم ماوەیەدا گرنگە سوود لە ژمارەی کەمی توشبووان بگرین بۆ تۆمارکردنی گەورەترین ژمارەی کوتراوەکان، تاوەکو بتوانین کۆنتڕۆڵی دۆخەکە بکەین لە کاتی هاتنی شەپۆلی چوارەم بۆ عێراق"،وتیشی: "هەموو وڵاتان بەئەزموونی شەپۆلی چوارەم تێپەڕیون ،بە تایبەت ئەفریقیا کە بە قۆناغێکی خراپدا تێدەپەڕێت، ئەمە جگە لەوەی هەندێک وڵاتی ئەوروپایی کەچوونەتە ناو شەپۆلی پێنجەمەوە و ژمارەی توشبووەکانی زۆرە".
وتیشی: "قەدەغەی هاتووچۆ بووەتە ڕابردوو چونکە زۆربەی وڵاتان وەک جاران پەنایان بۆ نەبردووە لەبەر ئەوەی داخستن کار دەکاتە سەر ئابووری و جموجۆڵی هاوڵاتیان"،روونیشیکردەوە: "قەدەغەی هاتووچۆ لە هەردوو شەپۆلی یەکەم و دووەمدا بەهۆی نەبوونی ڤاکسینەوە بووە، بەڵام ئێستا دەتوانین پارێزگاری لە هاوڵاتیان بکەین لە جیاتی داخستن و قەدەغەی هاتووچۆ".