یەکەمین حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن لە سعودییە تۆماركرا

جیهانی
  • 1-12-2021, 12:02
  • +A -A

    بەدواداچون-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سعودییه‌ ،ئەمڕۆ چوارشەممە رایگه‌یاند، یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبون به‌ ڤایرۆسی ئۆمیكرۆنی نوێ ده‌ستنیشانكراوه‌ و گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانیشی له‌گه‌ڵ حه‌وت وڵاتی ئه‌فریقادا هه‌ڵپه‌ساردوه‌ و هه‌ركه‌سێك له‌و وڵاتانه‌وه‌ بچێته‌ ناو خاكی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌، ده‌بێت پێنج رۆژ كه‌ره‌نتین بكرێت.
    وتیشی"یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبون به‌ ڤایرۆسی ئۆمیكرۆنی نوێ ده‌ستنیشانكراوه‌ له‌ وڵاته‌كه‌یان، توشبوه‌كه‌ش هاوڵاتی یه‌كێك له‌ وڵاتانی ئه‌فریقای باشوره‌، كه‌ سعودییه‌ نه‌ویستوه‌ ناوی بهێنرێت".
    ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین حاڵه‌ته‌ كه‌ له‌ سعودییه‌ تۆماربكرێت، پاش ئه‌وه‌ی كه‌ ریاز بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانیدا له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌فریقای باشور، نامیبیا، بۆتسوانا، زیمبابۆی، مۆزه‌مبیق، لێسۆتۆ و ئیسواتینی.
    وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سعودیه‌ باسی له‌وه‌شكردوه‌، "ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له‌و وڵاتانه‌وه‌ دێنه‌ ناو خاكی وڵاته‌كه‌مانه‌وه‌، ده‌بێت یاسای كه‌ره‌نتینه‌ی ته‌ندروستی جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌وه‌ی كه‌ به‌ چاودێری لایه‌نه‌ ته‌ندروستییه‌كان، پێنج رۆژ له‌ كه‌ره‌نتینه‌دا بمێننه‌وه‌".