بهغدا-اهع
وەزارەتی نەوت ،ئەمڕۆ چوارشەممە کۆی هەناردە و داهاتی نەوتی ڕاگەیاند بۆ مانگی تشرینی یەکەم و داهاتەکەی دەگاتە زیاتر لە 7 ملیار دۆلار.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی نەوت کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کوتووە، رایگەیاند: "بەپێی ئەو ئامارە کۆتاییەی کە کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو (98) ملیۆن و (192) هەزار و (317) بەرمیل، بە داهاتی 7 ملیار و 590 ملیۆن دۆلار، بڕی هەناردەکراوی نەوتی کەرکوک لەڕێگەی بەندەری جیهان 2 ملیۆن و 32 هەزار و 685 بەرمیل بووە".
ئاماژەی بەوەکرد"کۆی بڕی نەوتی خاوی هەناردەکراو لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی 95 ملیۆن و (860) هەزار و (149) بەرمیل بووە،.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە"تێکڕای نرخ بۆ هەر بەرمیلێک 77.333 دۆلار بوو"، وتیشی: "ڕێژەی ڕۆژانەی هەناردەی نەوت گەیشتووەتە (3) ملیۆن و (273) هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا".
پارێزگای بهسره رۆژی پینجشهممه كرد بهپشوو