بهغدا-اهع
قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی،ئەمڕۆ چوارشەممە،جەختیکردەوە لەپەرۆشی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری کشانەوەی هێزە بیانییەکان لەو وڵاتدا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع)کەوتووە،بڵاویکردەوە: "ئەعرەجی پێشوازیکرد،لەمایکڵ ئینکەر فەرماندەی نێردەی هاوپەیمانی ناتۆ لەعێراق وشاندی یاوەری"،ڕوونیشیکردەوە: "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر ڕێکارەکانی پتەوکردنی هاوکاری و هاوبەشی نێوان عێراق و نێردەی ناتۆ و بەردەوامیدان بە پشتیوانی ناتۆ بۆ بنیاتنانی تواناکانی هێزەکانی عێراق".
ئەعرەجی جەختیکردەوە: "عێراق و حکومەتەکەی پەرۆشن بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەران بۆ کشانەوەی هێزە شەڕکەرە بیانییەکان لە عێراق لە کۆتایی ئەمساڵدا،ئەویش بەپێی ئەنجامەکانی دیالۆگی ستراتیژی لەگەڵ ئەمریکا".
وتیشی: "ئێمە جەختدەکەینەوە لەسەر ڕەتکردنەوەی ئەو لێدوانانەی کە ناکۆکن لەگەڵ ئەوەی کە لەسەری ڕێککەوتن کراوە"،وتیشی"وتیشی: "هێزە عێراقییەکان ئەزمونێکی زۆریان بەدەست هێناوە و توانای شەڕی داعشیان هەیە و توانای تێکشکاندنی تیرۆریان هەیە"،وتیشی: "هەماهەنگی لەگەڵ نێردەی ناتۆ لە عێراق دەکەین بە مەبەستی ڕاهێنان و بنیاتنانی تواناکان وپێشکەشکردنی ڕاوێژکاری بۆ دەزگا ئەمنییەکان و ئەکادیمییە سەربازییەکان".