ئاگر لە باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان کەوتەوە

ناوخۆ
  • 1-12-2021, 14:25
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مەحمود خۆشناو ڕاوێژکاری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ،ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند ئاگرێک لە باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان کەوتەوە.
    خۆشناو بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع)ی ڕاگەیاند" ئەمڕۆ ئاگرێک لە چێشتخانەی بینای پەرلەمانی هەرێم کەوتەوە و تەنها زیانی مادیی بەرکەوتووە".
    وتیشی: "ئاگرەکە گەورە نییە و تیمەکانی بەرگری شارستانی کە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکە"،رونیکردەوە"ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە".
    پەیامنێری ئاژنسی هەواڵی عێراقی(اەع) وتی"ئەندامانی پەرلەمان بۆ هەر حاڵەتێکی فریاگوزاریدا بیناکەیان جێهێشت" وتیشی: "لەکاتی دانیشتنی پەرلەماندا بە ئامادەبوونی زۆربەی ئەندامانی ئاگرەکە کەوتەوە بۆ دەرکردنی ژمارەیەک یاسای گرنگ".