سەرۆک بەرهەم: قۆناغی ئێستا پێویستی بە هۆشیارییەکی بەرزە بۆ بەرەنگارییەکان و وەڵامێکی کاریگەر بۆ مافە نەتەوەییەکان

سیاسی
  • 1-12-2021, 15:47
  • +A -A

    ​​​​به‌غدا-اه‌ع   
    بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار،ئەڕۆ چاواشەممە،ریگەیاند قۆناغی ئێستا پێویستی بە هۆشیارییەکی بەرزە بۆ بەرەنگارییەکان و وەڵامێکی کاریگەر بۆ مافە نەتەوەییەکان.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە راگەیندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆمار لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە رائد فەھمی، سکرتێری حزبی شیوعی عێراق و شاندێکی یاوەری.
    لە سەرەتای دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرەی یازدەیەمین و ستایشی رۆڵی مێژوویی حیزبی شیوعی عێراق کرد لەچوارچێوەی بزووتنەوەی نیشتمانی بۆ تێپەرندنی قۆناغی ستەمکاری و دامەزراندن و بونیادنانی پرۆسەی دیموکراسی و سیاسی.
    لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی دواین گۆڕانکارییەکانی دۆخی سیاسی و ئاستەنگەکانی ئێستا کە رووبەڕووی وڵات دەبێتەوە، بۆ ئەو مەبەستە جەختکرایەوە لەگرنگی یەکخستنی یەکڕیزی نیشتمانی لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات و وەڵامدانەوەی داوا رەواکانی خەڵک و چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکان و کارکردن بۆ باشترکردنی بژێوی ژیانی ھاووڵاتییان.
    لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک بەرهەم جەختیکردەوە کە قۆناغەکە پێویستی بە سازان و یەکخستنی ھەوڵەکان ھەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبووەکان، ھەروەھا ئاماژەیکرد بە گرنگی یەکخستنی دید و بۆچوونەکان بە ئاڕاستەی ھێنانەدی چاکسازییە بنەڕەتییەکان لەبوارە جیاجیاکان و چەسپاندنی بنەماکانی حوکمڕانی باش.