(اەع) ناوی لایەنە سیاسییە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان بڵاودەکاتەوە

سیاسی
  • 30-11-2021, 16:51
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    Qئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) ئەمڕۆ سێشەممە،ناوی لایەنە سیاسییە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان بڵاودەکاتەوە.
    کوتلەی سەدری 73 کورسی بەدەستهێنا و دوای ئەوە هاوپەیمانێتی تەقەدوم 37 کورسی دوای ئەوە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە 33 کورسی.
    پارتی دیموكراتى كوردستان 31 کورسی و 14 کورسی بۆ هاوپەیمانی عەزم و هاوپەیمانیی کوردستانیش 17 کورسی بەدەست هێنا.
    هاوپەیمانی فەتح 17 کورسی و ئیشراقەی شەمسی کانۆن 6 کورسی بەدەستهێنا لەکاتێکدا هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەت 4 کورسی و هاوپەیمانی نیشتمانی 4 کورسی و هاوپەیمانی بزوتنەوەی چاکسازی یەکلاکەرەوە بە 3 کورسی و بزوتنەوەی بابلیون 4 کورسی،هاوپەیمانی جەماهیرونا ناسنامەمانە 3 کورسی و بەرەی تورکمانی بۆ عێراقێکی یەکگرتو 1کورسی.
    نەوەی نوێ 9 کورسی و جوڵانەوەی ئیمتیداد 9 کورسی و هاوپەیمانی تەسمیم 5 کورسی بەدەستهێنا.
    ژمارەی ئەو لایەنانەی کە یەک کورسیان بردەوە 16 کورسی بوو لە کاتێکدا ژمارەی کورسییەکانی تاکی براوەی هەڵبژاردنەکان 43 کورسی بوو کە لە نێوان 38 پیاو و پێنج ژندا دابەش بوون.