روسيا بانگهێشتنامەیەکی ئاراستەی کازمی کرد بۆ سەردانیکردنی مۆسکۆ

سیاسی
  • 30-11-2021, 14:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی ،ئەمڕۆ سێشەممە،بانگهێشتنامەیەکی بۆ سەردانی مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا پێگەیشت.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران پێشوازی کرد لە نێردراوی تایبەتی سەرۆکی ڕووسیای بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ئەفریقا و میخایل بۆگدانۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا".
    ئاماژەی بەوەکرد"کۆبوونەوەکە شاهیدی گفتوگۆی هەموو پەیوەندی و ڕێگاکانی عێراق و ڕوسیا بوو بۆ پەرەپێدانیان بۆ بەرژەوەندی هەردوو وڵاتی دۆست" هەروەها ئەوەشی وت" بواری هاوکاری سەربازی و ئەمنی دوولایەنە و شەڕی تیرۆر و بەدواداچوونی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش، هەروەها باس لە بارودۆخی سوریا و ڕۆڵی عێراق لە هێورکردنەوە و بەرزکردنەوەی سەقامگیری لە ناوچەکەدا کرا".
    کازمی جەختیکردەوە لە"گرنگی ڕۆڵی مێژوویی ڕووسیا لە ناوچەکەدا و ئاواتی عێراق بۆ هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ کۆماری ڕووسیا لە بواری سیاسی و ئابووری و فراوانبوونی کاری کۆمپانیا ڕوسییەکان لە عێراق لە هەموو بوارەکانی وەبەرهێنان و زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکان لەبەرامبەر بەشداریکردنی لەپتەوکردنی ئابووری عێراقدا".
    لاى خۆیەوە بۆگدانۆڤ "بانگهێشتنامەی سەرۆک وەزیرانی ڕوسیای گەیاندە کازمی بۆ  سەردانی مۆسکۆ".
    کازمی سوپاسی ئەو بانگهێشتەی کرد و گوتی کە بەزووترین کات ئەو سەردانەی روسیا ئەنجامدەدات".