بهغدا-اهع
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار و فایەق زەیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ،ئەمڕۆ سێشەممە،جەختیان لەسەر گرنگیی چارەسەرکردنی سکاڵاکان و داواکارییەکانی هەڵبژاردن کردەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اە) کەوتووە رایگەیاند:"د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە دادوەر فایەق زیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری".
لە دیدارەکەدا جەختکرایەوە لە گرنگی پاراستنی پرۆسەی دیموکراسی و چوارچێوە دەستوورییەکان بۆ چارەسەرکردن و یەکلایکردنەوەی تانە و سکاڵاکان لە هەڵبژاردنەکان بەشێوەیەکی دادپەروەری و بێلایەنانە، بۆ بەھێزکردنی متمانە بەپرۆسەی هەڵبژاردنەکان وەک رێگا و بژاردەیەکی ئاشتیانە.
ھاوکات دووپاتکرایەوە لەگرنگی پتەوکردنی یەکریزی نیشتمانی و هاوهەڵوێستی و دیالۆگ بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و گرنگی پێکهێنانی حکومەتێکی کارای کاریگەر کە بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات بپارێزێت و داوا رەواکانی خەڵک بۆ ژیانێکی باشتر بھێنێتەئاراوە.