نەینەوا-اهع
شاندێک بەنوێنەرایەتی موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر گەیشتە پارێزگای نەینەوا.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) رایگەیاند" "شاندێک لەئەندامانی ڕەوتی سەدر کەهەریەک لە سەید حازم ئەعرەجی و حاکم زاملی سەردانی پارێزگای نەینەوایان کردووە بۆ بینینی رەوشی پارێزگاکە"
وتیشی: "شاندەکە لەگەڵ نەجم جبوری پارێزگاری نەینەوا کۆبوونەوە و چەند دۆسیەیەکی گرنگی پارێزگاکەیان لەگەڵ تاوتوێ کرد، هاوکات شاندەکە لە مزگەوتی باشا لە موسڵ بەشداری نوێژێکی بەکۆمەڵیان کرد".