ده‌ستگیركردنى 13 كه‌س له‌ سوریاوه‌ دزه‌یان كرد به‌ره‌و رۆژئاواى نه‌ینه‌وا

ئەمنی
  • 29-11-2021, 14:40
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منى ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ 13 كه‌سیان له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ له‌سنوره‌كانی سوریاوه‌ به‌نایاسایی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی دزه‌یان كردبوه‌ ناو خاكی عێراقه‌وه‌.
    به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی شانه‌كه‌ كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پشتیوانی به‌رده‌وامن له‌ ئه‌ركه‌كانیان بۆ پاراستنی سنوره‌كان، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هێزێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی له‌ فیرقه‌ی 15 و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی هه‌واڵگری لیوای 71ی پیاده‌ و هێزێكی فه‌وجی دوی هه‌مان لیوا، دوای چاودێریكردنیان له‌ڕێگه‌ی كامێراكانی چاودێریه‌وه‌، بۆ جموجۆڵی ژماره‌یه‌ك كه‌س كه‌ له‌سوریاوه‌ هه‌وڵیان ده‌دا بێنه‌ ناو خاكی عێراقه‌وه‌".
    ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی چه‌كداره‌كان له‌خاكی سوریاوه‌ دزه‌یان كرده‌ ناو خاكی عێراق، له‌قه‌زای ره‌بیعه‌ی سه‌ر سنور سه‌رجه‌میان ده‌ستگیركران كه‌ ژماره‌یان 13 كه‌س بو.
    راشیگه‌یاند، ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ له‌بۆسه‌یه‌كی هێزه‌ ئه‌منیه‌كاندا بوه‌ و سه‌رجه‌میان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقین و پێشتر به‌شێویه‌كی نایاسایی خاكی عێراقیان به‌ره‌و سوریا جێهێشتوه‌، له‌ئێستاشدا راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كراون، به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان.