بهغدا-اهع
لیژنەی لێکۆڵینەوە لەهەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ئێوارەی ئەمڕۆ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەسەر ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان سازدەکات.
سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اهع)ی ڕاگەیاند: "ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی قاسم ئەعرەجی ئێوارەی ئەمڕۆ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەسەر ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە ئەنجام دەدات وەک یەکەم لێدوانى فەرمی لە هەوڵی تیرۆرکردنی سهرۆك وهزیران مستهفا كازمى".
وتیشی: "لە کاتی کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا ڤیدیۆی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە و لە کاتی کەوتنەخوارەوەى و هەروەها ڤیدیۆی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان و ڕووداوەکە و لە کاتی تەقاندنەوەی کە بە وێنەی تری ڕووداوەکە نەتەقیوەتەوە".
کەناڵی عێراقییەنیوز و سهكۆكانى تۆڕی راگهیاندنى عێراقى کاتژمێر 6 ی ئێواره کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکە بە تایبەتی پەخش دەکەن.