به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه ئامارى نوێى ژماره‌ى توشبووان وحاڵهتهكانى چاكبوونه‌وه وگیانلهدهستدان به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا ڕاگه‌یاند.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌خشته‌ى ڕۆژانه‌ى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه ، ئهمڕۆيةكشەممە،ڕایگه‌یاند"ژماره‌ى توشبووانى ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى وڵات‌دا 538 توشبوو بووه،كه‌چى ژماره‌ى چاكبوونه‌وه 1321 حاڵه‌ته ".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى وڵات‌دا 21 حاڵه‌ته".
سەبارەت بە وەرگرتنی ڤاکسینیش 83706 هاوڵاتی ڤاکسینی وەرگرتووە لە ماوەی 24 کاتژمێردا لە هەموو عێراق.