به‌غدا-اه‌ع
موزهر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكارى دارایی سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ى،بوودجه‌ى ساڵى داهاتوو فریاگوزارى نییه،ئاماژه‌یشیدا زیاتر بایه‌خ به‌جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كانى وبه‌رهێنان ده‌دات.
ساڵح له‌لێدوانێك به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"گۆڕانكارییه‌كانى بازاڕى نه‌وت ودۆخى ئابوورى جیهانى،كاریگه‌رییان ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆژه‌ى بوودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى بۆ ساڵى 2022"،ئاماژه‌یشیدا"بوودجه‌ى داهاتوو بایه‌خ به‌جێبه‌جێكردنى كۆمه‌ڵه پرۆژه‌یه‌كى وبه‌رهێنانى حكومه‌ت ده‌دات كه‌گونجاو ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌مه‌جۆركردنى ئابوورى وبه‌جێگه‌یاندنى گه‌شه‌پێدان له‌بووژاندنه‌وه‌دا".
ساڵح ڕوونیشیكرده‌وه"بوودجه‌ى 2022 فریاگوزارى نییه،به‌ڵكو ملكه‌چى بنه‌ماى پته‌وكردن یاخود توندوتۆڵى دارایی ده‌بێته‌وه به‌پێى توانا،له‌پێناو دووركه‌وتنه‌وه له‌قه‌رزكردن جگه له‌حاڵه‌ته زۆر پێویسته‌كان".
پێشووتریش وه‌زاره‌تى پلاندانان جارێكى تر جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران وچاودێرى وكۆمه‌ڵایه‌تى وخه‌رجییه‌كانى تر ناكه‌وێته به‌ر كاریگه‌رى دواخستنى په‌سه‌ندكردنى یاساى بوودجه‌ى گشتى ساڵى 2022،ئاماژه‌یشیدا لیژنه‌یه‌كى بچووككراو پێداچوونه‌وه‌ى بنه‌ماكانى ده‌كات.