بۆمبێكى به‌كاروانێكى گواستنه‌وه‌ى كه‌لوپه‌لى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌دیوانییه‌ ته‌قییه‌وه‌

ئەمنی
  • 28-11-2021, 13:10
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند بۆمبێكى چێندراو به‌كاروانێكى گواستنه‌وه‌ى كه‌لوپه‌لى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌دیوانییه‌ ته‌قییه‌وه‌.
    شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كاروانێكى گواستنه‌وه‌ى كه‌لوپه‌لى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق له‌ڕێگاى كۆمپانیایه‌كى عێراقى وشوفێرى عێراق،تووشى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێكى چێندراو بوو له‌پارێزگاى دیوانیه‌".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"ته‌قینه‌وه‌كه‌ بووه‌ هۆى زیان گه‌یاندن به‌ئۆتۆمبێلێكى كاروانه‌كه‌ وباره‌كه‌ى(شۆفه‌ڵ)به‌بێ هیچ زیانێكى گیانى"،ڕایشیگه‌یاند"كاروانه‌كه‌ به‌رده‌وام بوو له‌رێكردن به‌ره‌و لایه‌نى مه‌به‌ست".