کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان دوایین تانەکان رەوانەی دەستەی دادوەری ده‌كات

سیاسی
  • 28-11-2021, 13:56
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،دوایین تانەکان رەوانەی دەستەی دادوەری كرد،كه‌چى واده‌ى ڕاگه‌یاندنى ئەنجامە کۆتاییەکانیش ڕاگه‌یاند .
    عیماد جەمیل ئەندامی تیمی راگەیاندن لە کۆمسیۆن، لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)رایگەیاند"ئەمڕۆ کۆمسیۆن دوایین تانەکان کە لە ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان دراون، رەوانەی دەستەی دادوەریی ھەڵبژاردنەکانی کردووە و وتی: "لە میانی چەند رۆژی داھاتوودا، دەستەی دادوەریی ھەڵبژاردنەکان سەرجەم تانەکان یەکلایی دەکاتەوە".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌: "دوای یەکلاییکردنەوەی سەرجەم تانەکان لەلایەن دەستەی دادوەریی ھەڵبژاردنەکانەوە، کۆمسیۆن ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکان رادەگەیەنێت".