به‌غدا-اه‌ع
ئه‌حمه‌د موتێرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سیاسی ڕه‌وتى سه‌درى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، سێ دۆسییه،له‌گه‌ڵ ئیلبروس كوتراشیف باڵیۆزى ڕوسیا له‌عێراق تاوتوێ كرد.
ده‌سته‌ى سیاسى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"ئه‌حمه‌د موتێرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سیاسى ڕه‌وتى سه‌درى، لهبارهگاى ده‌سته‌كه له‌به‌غداى پایته‌خت پێشوازیكرد لهئیلبروس كوتراشیف باڵیۆزى ڕوسیا له‌عێراق ".
موتێرى خۆشحاڵى خۆى به‌م سه‌ردانه بۆ باره‌گاى ده‌سته‌ى سیاسى ده‌ڕبڕى،وئاستى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان عێراق وكۆمارى ڕوسیاى فیدڕاڵى وڕێكارهكانى پته‌وكردنیان خسته‌ڕوو به‌وپێیه‌ى گونجاو بێت له‌گه‌ڵ خواست وگرنگییهكانى گه‌لانى هه‌ردوو وڵاتى دۆست.
هه‌روه‌ها ئاڵوگۆڕى باسكرا له‌باره‌ى كۆى كه‌یسه‌كان ودۆخى نێوخۆیی ونێوده‌وڵه‌تى،وڕووداوهكانى ناوچه‌كه وئاڵنگارییهكان كه‌پێویست ده‌كات هه‌وڵه‌كانى چڕبكرێنه‌وه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ژینگه‌یه‌كى ئارام ومسۆگهركردنى ژیانێكى شكۆمه‌ند وئابوورییهكى گه‌شه‌سه‌ندوو.
لاى خۆیه‌وه باڵیۆزى ڕوسیا خۆشحاڵى خۆى ده‌ڕبڕى بهسهردانیكردنى ده‌سته‌ى سیاسى ڕه‌وتى سه‌درى ودیدارى له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د موتێرى سه‌رۆكه‌كه‌ى،جه‌ختیشیكرده‌وه له"گرنگیدانى وڵاته‌كه‌ى بهپتهوكردنى هاریكارى دوولایه‌نى وهه‌ماهه‌نگى كردن له‌هه‌موو بواره‌كاندا".