بهغدا-اهع
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ،ئەمڕۆ یەکشەممە،ڕێنماییەکی دەرکردووە سەبارەت بەلێکۆڵینەوەکان لەڕووداوی گوندی ڕەشادی مانگی ڕابردوو کە بەهۆی هێرشێکی چەتەکانی داعشەوە 11 شەهید و شەش برینداری لێکەوتەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە راگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران پێشوازی کرد لە کەسوکاری شەهیدانی هێرشە تیرۆریستییە ترسنۆکەکانی لەگوندی ڕەشادی سەر بەپارێزگای دیالە کە لە مانگی ڕابردوو ئەنجامدرا".
کازمی ستایشی خۆڕاگریی خێزانەکان و حیکمەتی کەسوکاری شەهیدان و سەرکوتکردنی ناکۆکییە تایفەگەرییەکانی کرد بۆ ئەوەی ئەو دەرفەتە لەدەست بدات کە لەهەوڵی دەستەمۆکردنی ئاسایشی دیالە و بەخشندەکانیدایە.
سەربەرزی و پێزانینی خۆی بۆ سەرجەم خەڵکی مەقدادییە دەرببڕیت کە هاوخەم بوون لەگەڵ کەسوکاری شەهیداندا بە پێگەیەکی بەڕێزەوە کە گوزارشت لە هاوهەڵوێستی خەڵکی پارێزگاکە و قووڵایی پەیوەندییەکانیان دەکات، بە چالاکی بەدواداچوون و تەواو کردنی لێکۆڵینەوەکان،و دەستگیرکردنی تاوانباران و رادەستکردنیان بە دادگا".