به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى نوێى له‌باره‌ى تاقیكردنه‌وه‌كانى خولى سێیه‌م بۆ پۆلى سێى ناوه‌ندى بڵاوكرده‌وه.
حه‌یده‌ر فاروق وته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ئاماده‌یه بۆ ئه‌نجامدانى خولى سێیه‌مى تاقیكردنه‌وه‌كان،به‌ڵام ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌مه‌ى ره‌تكرده‌وه"،وتیشى"وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده تاقیكردنه‌وه‌كانى بۆ هه‌فته‌یه‌ك دواخست تاوه‌كو چاوه‌روان بێت ڕه‌نگه بڕیاره‌كانى بگۆڕدرێت وڕێگه به‌خوێندكاران بدرێت خولى سێیه‌مى تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجام بده‌ن".