به‌غدا-اه‌ع
پارێزگاى ئه‌نبار،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دانانى دوایین هه‌نگاوه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنى هه‌نارده‌ى نه‌وتى خاو له‌ڕێگاى ترێبیله‌وه ڕاگه‌یاند،له‌میان ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان به‌ره‌و ئوردن.
عه‌زیز ته‌رمووز ڕاوێژكارى پارێزگارى ئه‌نبار بۆ كاروبارى وزه به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌رى گشتى كۆمپانیاى نه‌وتى باكوور،دوایین هه‌نگاوه‌كانى ده‌ستپێكردنى هه‌نارده‌ى نه‌وتى خاو له‌ڕێگاى وێستگه‌ى هه‌نارده دانراون،كه‌نۆژه‌نكرا وله‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى نه‌وته‌وه خرایه كار".
وتیشى"وێستگه‌كه بڕیاره له‌ڕێگاى وزه‌ى هه‌نارده‌كردن كاربكات به‌ڕێژه‌ى 250 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه،كه‌له‌ڕێگاى ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كانه‌وه هه‌نارده‌ى ئوردن ده‌كرێت،له‌ده‌روازه‌ى ترێبیله‌وه".
ته‌رمووز وتیشى"ئه‌م ڕێكاره ڕۆڵى ده‌بێت له‌پشتیوانیكردنى جموجۆڵى بازرگانى نێوان هه‌ردوو وڵات وهانده‌رى ئابوورى عێراق به‌گشتى وئه‌نبار به‌تایبه‌تى ده‌بێت".