وەزارەتی دەرەوە ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە سنووری بیلاروسیا گیریانخواردووە ئاشکرا دەکات

سیاسی
  • 26-11-2021, 14:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتی دەرەوە ،ئەمڕۆ هەینی،ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە سنووری بیلاروسیا گیریانخواردووە ئاشکرا کرد.
    ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) راگەیاند:"وەزارەتی دەرەوە لە ناوەڕاستی مانگی شەشی ساڵی 2021ەوە بەدوای پەرەسەندنەکانی دۆسیەی کۆچبەرانی عێراق کەوت و فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەش پەیوەندی زۆری لەگەڵ هاوتاکانی یەکێتی ئەوروپادا هەبووە و ژمارەیەکیشیان لە بەغدا پێگەیشتووە"،رونیکردەوە"پێویستی وەڵامێکی نەتەوەیی بۆ دابینکردنی ئاسایش و سەلامەتی بۆ کۆچبەرانی عێراق و بلۆککردنی تۆڕەکانی بازرگانی و قاچاخی مرۆڤ کە لەم مەترسیانەدا تێوەگلاون".
    وتیشى"وەزارەتەکە ڕێنمایی داوە بە باڵیۆزخانەکانی کۆماری عێراق لە مۆسکۆ و وارشۆ تیمی دیپلۆماسی بنێرن بۆ ئەو شوێنانەی کۆچبەران تێیدان، پشتیوانی پێویست و هەماهەنگیان بۆ دابین بکەن لەگەڵ دەسەڵاتداران لە بیلارۆس، لیتوانیا، لاتڤیا و پۆڵەندا".
    سەحاف باسی لەوەشکرد"بەم دواییانە وەزارەتەکە بە پەرۆشی زۆربوونی کۆچکردن بووە بۆ ئەوەی بەپەلە لەگەڵ دەسەڵاتی نیشتیمانیدا هەماهەنگی بکات و دەستپێشخەرییەکە بکات و تا ئێستا سەرکەوتوو بووە لە گەڕانەوەی کۆچبەران لە گەشتە چۆڵە تایبەتەکان و بە هەوڵ و کۆششی وەزارەت و لەگەڵ هێڵی ئاسمانی عێراقی، یەکەم گەشتی ئاسمانی (431)، دووەم (176)، سێیەم (435) و چوارەمیش ئەم ئێوارەیە (431) و پێنجەمیش سبەی دەبێت و بۆ 430 کەس کەم دەکرێنەوە، لەگەڵ کۆی گەڕانەوەی خۆبەخشیی(1894).