سەدر داوای ئاشکراکردنی لێکۆڵینەوەکان دەکات لە بارەی بۆردۆمانکردنی ماڵی کازمی

سیاسی
  • 26-11-2021, 13:33
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی ،ئەمڕۆ هەینی، داوای ئاشکراکردنی لێکۆڵینەوەکانی کرد لە بارەی بۆردۆمانکردنی ماڵی کازمی.
    سەدر لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) چاودێری کردووە رایگەیاند:"ئەوەی نابێت چاوپۆشی لێبکرێت هەیبەتی دەوڵەتە و هێرشکردنە سەر ماڵی سەرۆک وەزیران تێیدا ڕوون و زەقە دژی سەروەری و هەییەتێک کە تێیدا ناکۆکی و ناسەقامگیرکردنی ئاسایشی عێراق بە گشتی دەهەژێنێت".
    ئەوەشی وت: "بۆیە پێویستە لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئەم دۆسیەیە ئاشکرا بکرێت و ئەو تیرۆریستانە دەستگیر بکرێت کە ئەم کردەوە تیرۆریستیەیان ئەنجام داوە و سزای گونجاویان بەسەردا بسەپێنن و بێ ئەوەی ئاشکرایان بکەین ڕەنگە لە داهاتوودا ئەوە ئاشکرا بکەین".