به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ده‌ستگیركردنى دوو تیرۆرستى داعش له‌موسڵ ڕاگه‌یاند.
حه‌شدى شه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"هێزێك له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاسایش وتوندوتۆڵى له‌ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى توانى دوو تیرۆرستى داعش له‌شارى موسڵ ده‌ستگیر بكات"،ڕوونیشیكرده‌وه"دوو تیرۆرسته‌كه لهمیوانخانهكانى داعش كاریان ده‌كرد له‌به‌ناو كه‌رتى شارى موسڵ".
وتیشى"پرۆسه‌ى ده‌ستگیركردنه‌كه دواى وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندى فه‌رمى له‌لایه‌ن دادوه‌رى تایبه‌ت بهكهیسهكانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه هاتووه وبههاریكارى له‌گه‌ڵ هێزى جێگیر له‌چوارچێوه‌ى پارێزگاى نه‌ینه‌وا"،وتیشى"ڕێكارى یاسایی به‌رامبه‌ریان گیراوه‌ته‌به‌ر".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌یشیدا"هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى به‌رده‌وامه له‌ئۆپراسیۆنه هه‌مه‌جۆری وپێشوهختهكانى بۆ لێدانى حه‌شارگه‌ى تیرۆرستان وپووچهڵكردنهوهى پلانه شكستخواردووهكانى بۆ تێكدانى ئاسایش وسه‌قامگیرى وهه‌وڵى شكستخواردوویان بۆ كاریگرى كردنه سه‌ر ده‌ستكه‌وته ئه‌منییه به‌ده‌ستهاتووه‌كان".