به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله‌ى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ده‌ستپێكردنى ئۆپراسیۆنێكى فراوانى ئه‌منى بۆ ڕاوهدوونانى پاشماوه‌كانى داعش له‌دیاله ڕاگه‌یاند.
تاڵب موسه‌وى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"له‌ته‌واوى كاتژمیر 700 هێزه ئه‌منییه‌كانمان له‌سێ قۆڵه‌وه ئۆپراسیۆنێكى فراوانى ئه‌منییان ئه‌نجامدا به‌هاریكارى كه‌رته‌كانى سوپا بۆ پشكنینى ناوچه شاخاوییه‌كانى نێوان چوارریانى نه‌قشبه‌ندى له‌باكوورى شارده‌ێى جه‌له‌ولا وچوارڕیانى خزران له‌باكوورى شاره‌دێى قه‌ره‌ته‌په له‌دیاله".
وتیشى"ناوچه‌ى ده‌ستپێكردنى ئۆپراسیۆنه‌كان له‌ڕابردوودا هیچ ئه‌ركێكى ئه‌منى تیایدا ئه‌نجامنه‌دراوه به‌هۆى سرۆشتى هه‌لومه‌رجه سه‌خته‌كه‌ى كه‌ناسراوه به‌ناوچه‌ى شاخاوى شكێنراو".
ڕوونیشیكرده‌وه"ئۆپراسیۆنه‌كه له‌سێ قۆڵه‌وه ئه‌نجامده‌درێت،یه‌كه‌میان له‌ڕۆژهه‌ڵاته‌وه بهسهپهرشتى لیواى 20 ودووهمیش مامناوه‌ندى بوو به‌سه‌رپه‌رشتى لیواى 23 ولیواى 110 وسێیه‌میش ڕۆژئاواییه به‌سه‌رپه‌رشتى لیواى4 ولیواى 24 وبهپاڵپشتى به‌شه‌كانى تر له‌فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله‌ى حه‌شدى شه‌عبى وفڕۆكهكانى سوپا".