به‌غدا-اه‌ع
ئەحمەد غەنى خەفاجى پارێزگارى زیقار،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ڕایگه‌یاند رۆژى یەکشەممەى داهاتوو لە سەرجەمى دامودەزگا حکومییهكانى پارێزگاكه پشووى فەرمییە.
خەفاجى لە راگەیەندراوێکدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئاماژەى بەوە کرد " رۆژى یەکشەممەى داهاتوو به‌روارى 28ى تشرینى دووه‌مى 2021 لە سەرجەم دامودەزگا حکومییه‌کانى پارێزگاكه پشووى فه‌رمییه".
وتیشى"بڕیاره‌كه بەبۆنەى ساڵڕۆژى کارەساتى شەهیدبوونى ژمارەیەک لە هاوڵاتى لەسەر پردى زەیتون لەو شارەوه ده‌ركراوه".