به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،بڕیارێكى نوێى له‌باره‌ى كارتى ڤاكسینى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ركرد.
به‌پێ نووسراوێكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،هاتووه"ده‌كرێت كارتى ڤاكسینى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هاوڵاتیان ده‌ربكرێت كهخوازیارن گه‌شتى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بكه‌ن ویه‌ك ژه‌مى ڤاكسینه‌كانى كۆڤید 19 یان وه‌رگرتووه،وكاتى وه‌رگرتنى ژه‌مى دووه‌میان ماوه".
وتیشى"داتاكانى كارته‌كه به‌شێوه‌یه‌كى خۆیی نوێده‌كرێته‌وه له‌كاتى وه‌رگرتنى ژه‌مى دووه‌مى ڤاكسینه‌كه".