به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى پلانێكى داعش بۆ به‌ئامانجگرتنى به‌غدا ڕاگه‌یاند.
حه‌شدى شه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"لیواى27ى حه‌شدى شه‌عبى، له48 كاتژمێرى ڕابردوو توانى ده‌ستبه‌سه‌ر سێ حه‌شارگه‌ى لۆجیستى داعش گرتووه كه‌چه‌ندین پاشماوه‌ى جه‌نگى ومووشهك وكهرهستهى گه‌وره‌ى تیا‌بوو لهڕۆژئاواى به‌غداى پایته‌خت".
ڕوونیشیكرده‌وه"پرۆسه‌ى دهستبهسهرگرتنهكه،له‌چوارچێوه‌ى ئۆپراسیۆنى ئه‌منى هه‌واڵگیرى ئه‌نجامدراوه كه‌هێزێكى تایبه‌ت له‌لیواى جه‌زیره‌ى گه‌رمه ئه‌نجامیداوه وتیایدا سه‌ركه‌وتوو بوو لهدهستبهسهرداگرتنى حه‌شارگه‌یه‌كى گه‌وره‌ى تاقمهكانى داعش له‌نزیك پردى شیحه كه‌چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ى قورس ومامناوهندى وگوللـهى هاوه‌نى له‌خۆگرتبوو،له‌پاڵ كه‌ره‌سته‌ى لۆجستى كه‌به‌پێى زانیارییه‌كان تاقمه تیرۆرستییه‌كان به‌دڕێژایی ماوه‌ى ڕابردوو كاریان ده‌كرد بۆ عهمباركردنیان،وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تاوانكارى بۆ به‌ئامانجگرتنى به‌غداى پایته‌خت".
وتیشى"هێزێكى لیواى 27،دوو حه‌شارگه‌ى كه‌ره‌سته وچه‌ك وبابه‌تى جۆراوجۆرى دیكه‌ى دۆزییه‌وه كهتاقمهكانى داعش له‌كه‌رتى ڕۆژهه‌ڵاتى ئه‌نبار به‌كاریانهێناوه".