به‌تاوانى هه‌ڕه‌شه‌ى عه‌شایرى 14 تاوانبار له‌به‌غدا ده‌ستگیركران

ئەمنی
  • 25-11-2021, 15:52
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند 14 تاوانبارى هه‌ڕه‌شه‌ى عه‌شایرى له‌به‌غدا ده‌ستگیركران.
    شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"كه‌رته‌ ئه‌منییه‌كان له‌فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا به‌رده‌وام له‌جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانى به‌ پشكنین وگه‌ڕان وسه‌پاندنى ئاسایش وئارامى وڕاوه‌دوونانى ئه‌نجامده‌رانى(هه‌ڕه‌شه‌ى عه‌شایرى)،وله‌م چوارچێوه‌یه‌دا هێزێك له‌فیرقه‌ى یه‌كه‌مى پۆلیسى فیدڕاڵى  دوو تاوانبارى هه‌ڕه‌شه‌ى عه‌شایرى له‌ناوچه‌ى عوبه‌یدى رۆژهه‌ڵاتى به‌غدا ده‌ستگیركران".
    وتیشى"لیواى دووه‌مى هه‌مان فیرقه‌ توانى ده‌مه‌قاڵییه‌ك یه‌كلابكاته‌وه‌ دواى بیستنى ده‌نگى ته‌قه‌ ده‌ستبه‌جێ هێزێك گه‌یشته‌ شوێنى ڕووداوه‌كه‌ ولایه‌نه‌كانى ده‌مه‌قاڵییه‌كه‌ى ده‌ستگیركرد وده‌ستبه‌سه‌ر چه‌كه‌كانیان گرت له‌ناوچه‌ى مه‌شته‌ل،كه‌چى لیوا چواره‌مى هه‌مان فیرقه‌ دواى گه‌یشتنى زانیارى هه‌واڵگیرى له‌باره‌ى ڕوودانى دوو ده‌مه‌قاڵى گه‌یشته‌ شوێنى هه‌ردوو ده‌مه‌قاڵییه‌كه‌ ولایه‌نه‌كانى ده‌مه‌قاڵییه‌كه‌ له‌هه‌ردوو ناوچه‌ى جسرى دیاله‌ وتویسه‌ له‌به‌ره‌ى ره‌سافه‌ ده‌ستگیركرد".
    ڕایشیگه‌یاند"لیواى هه‌شته‌مى فیرقه‌ى ناوبراو توانى ده‌مه‌قاڵییه‌ك یه‌كلابكاته‌وه‌ ولایه‌نه‌كانى ده‌ستگیر بكات وڕێگرى بكات له‌وه‌ى ببێته‌ هه‌ڕه‌شه‌ى عه‌شایرى له‌ناوچه‌ى كه‌ناراوى تاجى"،ئاماژه‌یشیدا"ده‌ستگیركراوه‌كان وچه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان ڕه‌وانه‌ى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار كراون".