بهغدا-اهع
لیژنەی هاوبەشی عێراق-ئێران بۆ لێکۆڵینەوە لەڕووداوهكهى فڕۆكهخانهى بهغدا،ئهمڕۆ پێنجشهممه، بۆ یهكهم كۆبوونهوهیان راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهووتووه،بڵاویكردهوه" دواى ماوەی دوو رۆژ کۆبوونەوە و لە دوای کۆتاییهاتنی دووەم رۆژی کۆبوونەوەکان بڕیاریدرا هەموو رێوشوێنێکی یاسایی و دادوەریی گونجاو بگرنەبەر بۆ دادگاییکردن و سزادانی ئەنجامدەران و تێوەگلاوانی تاوانەکە".
ڕوونیشیكردهوه كۆبوونهوهكه بڕیاریشیداوهبه"بەردەوامبوون و پتەوکردنی هەماهەنگیی دوولایەنە بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوە دادوەرییە بەردەوامەکانی نێوان هەردوو وڵات و بەکارهێنانی هەموو توانا بەردەستەکان بۆ دەستخستن و تەواوکردنی زانیارییە پێویستەکان بەپێی پەیماننامەی هاوکاریی یاسایی و دادوەریی لە دۆسیەی تاوانەکانی نێوان حکوومەتی کۆماری عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران"،ئەوەش خراوەتەڕوو کە بەزووترین کات کاری لیژنەی هاوبەشیی لێکۆڵینەوە لە هەردوو وڵات بەردەوام دەبێت لەسەر تەواوکردنی بەداوادچوونەکان لەسەر رێکارە دادوەرییەکان کە وەرگیراون تا ئەو کاتەی پشتڕاست دەکرێتەوە کە ئەو زانیارییانەی بۆ لێکۆڵینەوە دادوەرییەکان داواکراون، تەواو بوون".
ئاماژە بەوەشدراوە کە کۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەی هاوبەشی لێکۆڵینەوە لە میانی مانگی داهاتوو لە تاران بەڕێوەدەچێت.
ئاماذةيشيدا"هەریەک لە سەرۆکی دەستەی سەرپەرشتیاری دادوەریی عێراق، موسلیم موتعەب مودیب و یاریدەدەری بریکاری گشتیی پارێزگای تاران و بریکاری دادگای نێودەوڵەتی، مستەفا سەید ئەشرەفی واژوویان لەسەر راگەیەندراوە هاوبەشەکەدا کردووە.