به‌غدا-اه‌ع
عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه فه‌ڕه‌نسا لهپشتیوانیكردنى عێراق له‌كاتى شه‌ڕى دژى تیرۆر وتاوان پێشه‌نگ بوو.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى وه‌زیرى ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"غانمى،چاوى كه‌وت بهئێریك شوڤالیێ باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا له‌عێراق،بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ى ژماره‌یه‌ك بابه‌تى په‌یوه‌ندیدار به‌پێشخستنى په‌یوه‌ندییه‌كان".
وه‌زیرى ناوخۆ جه‌ختیكرده‌وه"عێراق وفه‌ڕه‌نسا په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێزیان هه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان كه‌هه‌ردوو وڵات به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه"،ڕوونیشیكرده‌وه"كۆمارى فه‌ڕه‌نسا لهپشتیوانیكردنى عێراق له‌كاتى شه‌ڕى دژى تیرۆر وتاوان به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه پێشه‌نگ بوو،له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕكردنى شاره‌زایی وزانیارییهكان بۆ خزمه‌تكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان".
داوایشیكرد"ئه‌م هاریكارییه چڕتر بكرێته‌وه به‌تایبه‌ت له‌بوارى ئه‌منییدا".