بهغدا-اهع
بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆمار،ئەمڕۆ پێنجشەممە،دووپاتیكردهوه ناوچەکە روبەڕوی چەندین ئاستەنگی بوەتەوە بۆیە پێویستە ھەماھەنگی بکرێت لە پێناو کۆتایی ھێنان بە باگرژییەکان لە رێگەی دیالۆگ.
نوسینگهى ڕاگهیاندنى سەرۆکایەتی کۆمار لەراگەیەنراوێکدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،بڵاویكردهوه"بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە بروس کۆتراشێڤ، باڵیۆزی روسیا لە عێراق"، ڕوونیشیكردهوه"لەدیدارەکەدا گفتوگۆکراوە لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات و چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکاندا و گرنگی پتەوکردنی ھەماھەنگی و هاوکاری لەبوارەکانی ئاسایش، بەرگری، بازرگانی، ئابوری و کەلتوری".
لەراگەیەندراوهکهدا ئاماژەی بەوەشکراوه، سەرۆک كۆمار لەو دیدارەدا جەختیکردەوە کە ناوچەکە روبەڕوی چەندین ئاستەنگی بوەتەوە بۆیە پێویستە کاری ھاوبەش و ھەماھەنگی بکرێت بۆ تێپەڕاندنی جیاوازییەکان و کۆتایی ھێنان بە بارگرژییەکان لە رێگەی دیالۆگ".
ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەندییە ھاوسەنگەکانی عێراق ئامانج لێی بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا، هەروەها جەخت دەکەینەوە لەوەی ئاسایش و سەقامگیری عێراق بنەمایەکی گرنگی ئاسایش و ئاشتی ناوچەکەیە.